نەرمین مەعروف: تا دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە نامێنێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجە تا دوو ساڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆران نامێنێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بە نزیکەیی دوو هەفتەی دەوێت.

ئاماژەی بەوەکرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا خراوەتە سەر خەرجیی حاکیمە، ئەمەش واتای ئەوەیە بۆ دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان نامێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بە ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات بڕیارە لە پێش کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بەغدا پارەکە بنێرێت.

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مانگانە ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرببێت، ناردنی ئەم بڕە پارەیەش قەرز نییە و لە چوارچێوەی ٪١٢.٦٧پشکی هەرێم دەبێت.

هاوکات دوێنێ چوارشەممە، پێشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هەر کاتێک بەغدا پارەکەی نارد دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە
تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیر كرا
دواتر تۆمەتبارێكی داواکراو دەستگیر كرا
ەیوەندیدار