بانکی ناوەندی لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە



نرخی دۆلار دابەزی و بانکی ناوەندی عێراقیش لە کۆتا ڕۆژی هەفتەدا فرۆشتنی دۆلاری کەمکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 215 ملیۆن و 920 هەزار و 251 دۆلاری فرۆشتووە کە 203 ملیۆن و 760 هەزار و 251ی حەواڵە و 12 ملیۆن و 160 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.

بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری کەمکردووەتەوە کە بڕەکەی، زیاتر لە 220 ملیۆن و 560 هەزار بوو.

ئەمڕۆش نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 650 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت
پێشت نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت
نەرمین مەعروف: تا دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە نامێنێت
دواتر نەرمین مەعروف: تا دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە نامێنێت
ەیوەندیدار