عێراق فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و دەرچووانی هەرێم دەگرێتەوە



ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی خزمەتی فیدڕاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستپێکردنی فۆڕمی دامەزراندنی خوێندکارە یەكەمەكان و ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە، ڕاگەیاند، كە دەرچووانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

مەحمود ئەلتەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی خزمەتی گشتی فیدڕاڵی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “هەموو ڕێکارە تەکنیکیەکان تەواو بووە بۆ دەستپێکردنی فۆڕمی دامەزراندن بۆ (31) هەزار پلەی وەزیفی دەرچووە یەكەمەكان و ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جارێكی دیكە بانگهێشتی وەزیری دارایی دەكات، لەسەر بنەمای ئەو كۆبوونەوەیە بڕیار دەدرێت بە ڕاگەیاندنی فۆڕمی تایبەت بە دامەزراندنی خوێندکارە یەكەمەكان و ئەوانەی بڕوانامەی باڵایان هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەنجوومەنی خزمەتی گشتی (ئەنجوومەنی ڕاژە) بە شێوەیەکی تاکلایەنە کارناکات، بەڵكو هاوبەشی سەرەکی و تاکەکەسی هەیە کە لە پەیوەندی بەردەوامدان و هیچ بەربەستێک نییە لە ئێستادا، بەڵکو تەنها ڕێکارە کارگێڕییەکان ماون”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە كاتی دامەزراندنی دەرچووە یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكاندا، هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لیستی ناوی یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكانی ڕەوانەی حكومەتی عێراق كردووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ زانینی هۆکاری تەواونەکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی (٣١) هەزار پلەی وەزیفی بۆ دەرچووە یەكەمەكان و خاوەن بڕوانەمە باڵاكان.

 

ئەلمۆنیتۆر: ئێران بە ئەنقەست ئامانجی “ئاسان”ی لە هەولێر هەڵبژارد
پێشت ئەلمۆنیتۆر: ئێران بە ئەنقەست ئامانجی “ئاسان”ی لە هەولێر هەڵبژارد
کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات
دواتر کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات
ەیوەندیدار