کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات



ئەمڕۆ چوارشەممە، عێراق لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە داوای لە کۆمکاری عەرەبی کرد دانیشتنێکی بەپەلە بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر ئەنجامبدات.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “عێراق داوای لە ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی کردووە ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجامبدات، کە هاوتایە لەگەڵ 17ی 1ی 2024، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کەبووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دانیشتنەکە بۆ ڕاوێژ و هەماهەنگی و ئیدانەکردنی ئەم هێرشە بەڕێوەدەچێت”.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڕیاریدا کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا هەڵبوەشێنێتەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر.

شەوی دووشەممە – سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئامانجەکانی سوریا و ناوچەی کوردستانی عێراقیان بە مووشەکی بالیستیکی بۆردومان کردووە.

عێراق فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و دەرچووانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت عێراق فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و دەرچووانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشەوا هەورامانی نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی مووچە ئاشکرا دەکات
دواتر پێشەوا هەورامانی نوێترین زانیاری لەسەر هاتنی مووچە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار