مەسرور بارزانی: دەبێت ڕێز لە سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی هەرێم بگیرێت



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە بە بەشداریی هەموو لایەنەكان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان ئەنجام بدرێت و دەشڵێت: “چارەسەری كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان بكرێت”.

ئەمڕۆ شەممە، 4 ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا كرد كە لە سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنی ئێرنتس پێك هاتبوون، كە بە ئامادەبوونی ئەلینا ڕۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتی لە هەرێم ئەنجام درا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەكانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كرا.

شاندی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، پشتگیریی وڵاتەكەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆكی حكومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریكای كرد، بەتایبەتی لە پشتگیریكردنی پێشمەرگەدا.

مەرور بارزانی جەختیشی لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان و هەروەها ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان كردەوە.

تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە، بە بەشداریی هەموو لایەنەكان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان كرایەوە.

ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
پێشت ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاریكرا
بەم زووانە “قاوەی دەستکرد” دەچێتە بازاڕەوە
دواتر بەم زووانە “قاوەی دەستکرد” دەچێتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار