د.عەلی قەرەداغی: دەچینە غەززە و 100 كەشتی هاوكارییشمان ئامادەكردووە



سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕایگەیاند، بەمنزیكانە شاندێکیان سەردانی میسر دەکات بۆ ڕێکخستنی ڕێکارەکانی چوونە ناو غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە لێقەوماوان.

د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ‎لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕایگەیاند یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ڕۆڵێكی گەورەی لە بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی فەڵەستین هەبووە، هەروەك تاوان و دەستدرێژییەكانی ڕژێمی زایۆنیشی شەرمەزار كردووە كە ڕۆژانە بەهۆیانەوە خەڵكی غەززە دەبنە شەهید و بریندار دەبن”.

وتیشی: “بەمزووانە بە سەرۆكایەتی شاندێكی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان سەردانی میسر دەكەم، بۆئەوەی ڕێوشوێنی چوونە ناوەوەمان بۆ كەرتی غەززە بۆ ئاسان بكرێت و دەروازەی ڕەفەح بە ڕووماندا بكرێتەوە”.

د. عەلی قەرەداغی، ئەوەشی خستەڕوو، “ڕێككەوتن كراوە كە 100 كەشتی بۆ پاڵپشتیی گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە بەڕێبكەوێت، پێویستە دەوڵەتانی سەر دەریای سوور، پاسەوانیی ئەو 100 كەشتییە بكەن تا هاوكارییەكانیان بگەیەننە غەززە”.

تا ئێستا هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە کە دوای هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی ڕابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێکرد. دوێنێش ڕوانگەی ئۆرۆناوەڕاست بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی سەر غەززە گەیشتووەتە 100 هەزار کەس کە 92٪یان مەدەنین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت
قائیمقامی قەزای ماوەت: بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە
دواتر قائیمقامی قەزای ماوەت: بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە
ەیوەندیدار