قائیمقامی قەزای ماوەت: بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە



فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەمشەو دووجار سنووری قەزای ماوەتیان لە سلێمانی بۆردوومان کرد.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو گوندی گەڵاڵە و قامیش لە سنووری قەزای ماوەت دووجار لەلایەن سووپای تورکیاوە بۆردوومانکراوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لە ساڵی تازەوە سنووری گوندی گەڵاڵە ئەمە دووەمجارە بۆردوومان بکرێت، ساڵی پاریش ١٠ بۆ ١٥ جار بۆردوومانکراوە”.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکان نەبوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی مەدەنی، بەڵام  دەنگەکەی هێندە بەهێز بووە، ماڵەکانی گوندەکە هەمووی لەریونەتەوە و خەڵک لە ترسا هاتوونەتە دەرەوە.

قائیمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆردوومانەکان کەشێکی ترس و نیگەرانی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە، دوێنێ شەو تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانی ناوچەکەی کرد”.

کامەران حەسەن، ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ڕۆژی شەممە سەقفی ماڵێک ڕووخا کە خەڵکی تێدا نیشتەجێبوو و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستکرد”.

باسی لەوەشکرد، “ئەم بۆردوومانانە بۆ هەموو کوردستانە نەک بەتەنها ناوچەیەک، ئێمەش سەروو خۆمان ئاگادار کردووەتەوە و هەر ئەوەندە لە توانای ئێمەدایە کە داوامانکردووە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر”.

هاوکات لە سنووری گوندی گەڵاڵە زیاتر لە ٣٥ ماڵ نیشتەجێن کە لە هاویندا دەبێتە ٦٠ ماڵ، لە سنووری گوندی قامیش نزیکەی ٣٠ ماڵ نیشتەجێن.

 

 

د.عەلی قەرەداغی: دەچینە غەززە و 100 كەشتی هاوكارییشمان ئامادەكردووە
پێشت د.عەلی قەرەداغی: دەچینە غەززە و 100 كەشتی هاوكارییشمان ئامادەكردووە
ڕۆژنامەیەکی تورکی: هێزەکانمان لە باکووری عێراق ناکشێنەوە
دواتر ڕۆژنامەیەکی تورکی: هێزەکانمان لە باکووری عێراق ناکشێنەوە
ەیوەندیدار