هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت



پارێزگاری سلێمانی دەستکردنەوەی بە پڕۆسەی خوێندن ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ” پەککەوتنی پڕۆسەی خوێندن زیان بە ئێستا و داهاتوو دەگەیەنێت، کە بە ئاسانی ناتوانرێت قەرەبوو بکرێتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ” پەروەردە و فێرکردن ئامانجی سەرەکییە، بۆیە نابێت پرۆسەی خوێندن لە هیچ بارودۆخێکدا بوەستێت، هاوکات دەستکەوتەکانمان بەبێ مامۆستا، بەڕێوەبەر و ناوەندەکانی خوێندن بەدەستناهێندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە مووچە بۆیە وەردەگرین بۆئەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن بەردەوامبێت و خوێندن نەوەستێت، مامۆستایان کۆڵەکەی سەرەکی ئەم پڕۆسەیەن و ئێستا بەهۆی بایکۆتەوە هەڕەشە لەسەر پڕۆسەی خوێندن هەیە، بەڵام ئەوەی هاتووەتە کایەوە ئەنجامە و مامۆستایان لێی بەرپرس نین بەڵکو خراپی حوکمڕانی و بەڕێوەبردن ئەم بارودۆخی هێناوەتە کایەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ” دۆخی بێ مووچەیی و قەیرانەکان مامۆستا و مووچەخۆرانی گەیاندووەتە ئەم دۆخەی ئێستا کە نەتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن، بەڵام ئەگەر ئامانجەکانمان لە پڕۆسەی خوێندن بکەوێتە مەترسییەوە، دواتر قەرەبووکردنەوەی زەحمەت دەبێت”.

نەوتە هەرزانەکەی عێراق لەم ناوچانەی هەرێم دابەش دەکرێت
پێشت نەوتە هەرزانەکەی عێراق لەم ناوچانەی هەرێم دابەش دەکرێت
د.عەلی قەرەداغی: دەچینە غەززە و 100 كەشتی هاوكارییشمان ئامادەكردووە
دواتر د.عەلی قەرەداغی: دەچینە غەززە و 100 كەشتی هاوكارییشمان ئامادەكردووە
ەیوەندیدار