ڕۆژنامەیەکی تورکی: هێزەکانمان لە باکووری عێراق ناکشێنەوە



ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی بڵاویکردوە، ئەو هێزانەی سوپای تورکیا کە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کراون، شوێنەکانیان چۆل ناکەن و ناکشێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی لە زاری چەند سەرچاوەیەك کە ناوی نەهێناون بڵاویکردەوە، ستراتیژی “لەناوبردن”ی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەرەوەی سنوور بەردەوام دەبێت و پتەویش دەکرێت.

جەختیشیکردەوە لەوە “شتێك نییە بە ناوی دەستبەرداربوون لەو بنکانە”ی سوپای تورکیا لە “باکووری عێراق و سووریا” دروستیکردوون. باسی لەوەش کردووە کە پەکەکە دەیەوێت تورکیا لەو بنکانە بکشێنەوە و سوودیان لێ وەربگرێت، بەڵام لە ڕووی سەربازییەوە هیچ گۆڕانکارییەك بۆ کشانەوە لە ئارادا نییە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووتەڕوو کە بنکەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەهێز دەکرێن و “ناوچەکە لە تیرۆریستان پاك دەکرێتەوە”.

جەختکردنەوەی میدیای تورکیا لە مانەوەی سوپای ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، دەیان کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و نزیکەی 50 بنکەی دروست کردووە، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکەی بە تەواوی داگیرکردووە.

قائیمقامی قەزای ماوەت: بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە
پێشت قائیمقامی قەزای ماوەت: بۆردوومانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە
بانکی ناوەندی بۆ دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا
دواتر بانکی ناوەندی بۆ دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا
ەیوەندیدار