چلەی زستان دەستپێدەكات



شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەكات، كە “خۆتان ئامادە بكەن، چلەی زستان” دەستپێدەكات و دەشڵێت: “ئەمڕۆژانە لە هەرە ساردترین کاتەکانی وەرزی زستانە، کە دەکەوێتە چەقی وەرزەکەوە”.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی ١٥-١-٢٠٢٤ بەپێی ڕۆژمێری کوردی چلەی زستانە، کە لە ١٥ ی مانگی 1ەوە دەست پێدەکات و لە ٢٥ ی مانگی 2 کۆتایی دێت، واتە لە (٢٥ ی بەفرانبارەوە بۆ ٥ ی مانگی ڕەشەمێ ).

ڕاشیگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان ئامادەبكەن، چونكە ئەمڕۆژانە لە هەرە ساردترین کاتەکانی وەرزی زستانە، کە دەکەوێتە چەقی وەرزەکەوە و لە کوردەواریدا وا باوە، کە بڕێکی زۆر لە شەختە و بەفر و باران و تەرزە ڕوو لە ناوچەکان دەکەن لەم ماوەیەدا .

ساڵانە لە 21ی 12ەوە وەرزی زستان دەستپێدەكات تاوەكو 21ی 3 كە دەبێتە سەرەتای وەرزی بەهار، لە ئێستاشدا بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بڕێكی زۆر باران باریوە و لە هەندێك ناوچە گەیشتۆتە دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو، بەڵام تا ئێستا بەفر بارین ناو شارە گەورەكانی هەرێمی نەگرتۆتەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێژەی دابەشکردنی نەوت و بەنزینی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێژەی دابەشکردنی نەوت و بەنزینی بڵاوکردەوە
سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی: نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم دوابكه‌وێت
دواتر سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی: نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم دوابكه‌وێت
ەیوەندیدار