وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێژەی دابەشکردنی نەوت و بەنزینی بڵاوکردەوە



وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 255 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیان دابه‌شكردوه‌، ته‌نها له‌ یه‌ك رۆژیشدا بڕی ملیۆنێك و 368 هه‌زار لیتر به‌نزینیان بۆ شاره‌كانی هه‌رێم دابینكردوه‌.
وەزارەتەكە بڵاویشکردووەتەوە کە تا رۆژی 13-1-2024، نزیكەی 255 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشكراوە، كە بەم شێوەی خوارەوە بووە:

– هەولێر، زیاتر لە 96 ملیۆن لیتر.

– سلێمانی و هەڵەبجە، نزیكەی 103 ملیۆن لیتر.

– دهۆك، زیاتر لە 56 ملیۆن لیتر.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە تاوەکو ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن و 120 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون، دەكاتە رێژەی نزیكەی (87%)ی كۆی ژمارەی خێزانەكانی هەرێم:

هەولێر: زیاتر لە 99%

سلێمانی و هەڵەبجە: نزیكەی 78%

دهۆك: نزێكەی 84%

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بڕی دابینکردنی بەنزین بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بووە ، لە رۆژی 12-1-2024، نزیكەی یەك ملیۆن و 368 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵی لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و كار دابینكردووەو بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە:

هەولێر، 684 هەزار لیتر

سلێمانی، 324 هەزار لیتر

دهۆك، 360 هەزار لیتر

وەزارەتی شارەوانی: پلانەکەمان لە هەولێر سەرکەوتووبوو لافاو دروست نەبوو
پێشت وەزارەتی شارەوانی: پلانەکەمان لە هەولێر سەرکەوتووبوو لافاو دروست نەبوو
چلەی زستان دەستپێدەكات
دواتر چلەی زستان دەستپێدەكات
ەیوەندیدار