“پشێوییەکانی دەریای سوور، نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکاتەوە”



ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “پشێوییەکان لە دەریای سوور، دۆخی ئابووری جیهان بەرەو خراپتر دەبەن” و بەردەوامی پەرەسەندنەکان دەتوانێت ببێتە هۆی تەنگەبەرییەکی نوێ لە زنجیرەی دابینکردنی خواستی جیهانیدا .

 

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەرە ئەمریکاییەکە گرژییەکان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ئاڵۆزبوونی گواستنەوەی کەشتیوانی بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورە لەوانە “تێسلا” کە بەرهەمهێنانی لە ئەڵمانیا ڕاگرت بەهۆی ئەوەی ڕووبەڕووی کێشەی زنجیرەی دابینکردن بووبووەوە.

 

وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و بەریتانیا کەشتی جەنگیان لە دەریای سوور جێگیر کرد و واشنتۆن هاوپەیمانییەکی دەریایی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە ناوچەکە پێکهێنا کە لەسەدا ١٢ی بازرگانی جیهانی پێیدا تێدەپەڕێت.

 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵیت؛ لەسەدا ٨٠ی بازرگانی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی کاڵا لە نێوان کیشوەرەکاندا پشت بە ڕێگا دەریاییەکان دەبەستێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە گرژییەکانی دەریای سوور نیگەرانییەکی زۆری لێدەکەوێتەوە کە ڕەنگە لە داهاتوودا کاریگەریی زیاتری هەبێت.

 

کۆمپانیای تێسلا و ڤۆڵڤۆ، دوو لە کۆمپانیا دیارەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل ڕایانگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێڵی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ئەوروپا ڕادەگیرێت، ئەمەش بەهۆی هێرشەکانی دەریای سوورەوە کە کەشتییە بارهەڵگرەکانیان ناچارکردووە ڕێگای درێژتر بگرنەبەر و زنجیرەکانی دابینکردنیان پەکخستووە.

 

لای خۆیەوە کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ کە خاوەنی پشکی زۆرینەیە لە کۆمپانیای جیلی چینی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، ڕایگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتوودا بەرهەمهێنان لە کارگەیەکی لە بەلجیکا بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ڕادەگیرێت،چونکە “بڕینی رێگای دەریایی دوور تر ” گەیاندنی گێڕبۆکسەکانی دواخستوون.

 

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمەوە زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریان دا، ڕێڕەوی کەشتییەکانیان بگۆڕن بۆ ئەوەی بە دەریای سووردا تێنەپەڕن ئەمەش بەهۆی هێرشی یاخیبووانی حوسییەکانەوە.

 

هەفتەی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوای کێشەکانی سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم پشێوییانە ئاگر لە نرخەکان بەردەدەن کە تازە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی خۆی کردووە.

ترەمپ دەبێت ٤٠٠ هەزار دۆلار بداتە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
پێشت ترەمپ دەبێت ٤٠٠ هەزار دۆلار بداتە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
زانکۆیەک پشووی ڕۆژانی شەممەی لابرد
دواتر زانکۆیەک پشووی ڕۆژانی شەممەی لابرد
ەیوەندیدار