زانکۆیەک پشووی ڕۆژانی شەممەی لابرد



زانکۆی جیهان خوێندکارانی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕۆژانی شەممە دەوامی فەرمییە، بە پێچەوانەوە بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت.

زانکۆی جیهان بە نووسراوێک خوێندکارەکانی ئاگادارکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “هەموو ڕۆژانێکی شەممە دەوامی فەرمییە و هەر خوێندکارێک ئامادە نەبێت بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت، هەر قوتابییەک ئامادەنەبوو نەهاتوویی (غیاب) دەبێتە دوو بەرامبەر”.

زانکۆی جیهان ئاماژەی بەوە کردووە، “بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە پەسند کراوە، هەر خوێندکارێک ئامادەی وانەکان نەبێت کاتی کۆتایی دەوامی بۆ مانگی تەمموز درێژ دەکرێتەوە”.

هاوکات بڕیارەکە بەشێک لە خوێندکاران دەگرێتەوە و بەرپرسانی زانکۆکەش بە تۆڕی میدیایی ڕووداو-یان ڕایانگەیاندووە، “بڕیارەکە بۆ هەموو خوێندکارانی وەرگیراوی قۆناغی یەکەم و بەشێک لە بەشەکانی دیکەیە، چونکە ئەوانە دواکەوتوون لە خوێندن و لە بەرژەوەندی خۆیانە، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارەکە تا نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و زیاتر نییە”.

 

 

 

 

“پشێوییەکانی دەریای سوور، نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکاتەوە”
پێشت “پشێوییەکانی دەریای سوور، نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکاتەوە”
سەرۆکی هەرێم لە بەغداوە بۆ مووچە هەڵوێستی نواند
دواتر سەرۆکی هەرێم لە بەغداوە بۆ مووچە هەڵوێستی نواند
ەیوەندیدار