مەترسی دانیشتنی منداڵان لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟



توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، پێدانی ئایپاد بە منداڵێکی بچووک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانای تێگەیشتنی لە جیهانی دەوروبەری.

توێژەرانی زانکۆی درێکسێل لە فیلادلفیا بۆیان دەرکەوتووە، هەر ماوەیەک کە منداڵان لەبەردەم شاشەکاندا بەسەریدەبەن، لە تەمەنی یەک ساڵییەوە، هۆکاری زیادبوونی دوو هێندەی مەترسییەکانی هەڵسوکەوتی هەستیاری نائاساییە، وەک نەتوانینی وەڵامدانەوەیە کاتێک بە ناوی خۆیانەوە بانگ دەکرێن.

هەر کاتژمێرێکی زیادە لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان مەترسییەکانی تووشبوون بە کێشەی ڕەفتاری زیاد دەکات بەراورد بەو منداڵانەی کە بەرکەوتەی میدیای دیجیتاڵی نەبوون.

هاوکات بەشێکی دیکە لە مەترسییەکان کە دووچاری منداڵان دەبێت بریتییە لە دواکەوتنی فێربوونی زمان، خراپی ئەدای مەعریفی و گەشەکردنی ئۆتیزم.

لە داهێنانێکی نوێدا..درۆنێک شوێنت دەکەوێت و وێنەت دەگرێت
پێشت لە داهێنانێکی نوێدا..درۆنێک شوێنت دەکەوێت و وێنەت دەگرێت
شەپۆلێکی چڕی بەفربارین دەستپێدەکات
دواتر شەپۆلێکی چڕی بەفربارین دەستپێدەکات
ەیوەندیدار