لە داهێنانێکی نوێدا..درۆنێک شوێنت دەکەوێت و وێنەت دەگرێت



لە داهێنانێکی نوێدا بۆ تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ لە ساتە لەبیر نەکراوەکان، ئێستa فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، دەتوانێت  شوێنت بکەوێت و وێنەت بگرێت لەبری بەکارهێنانی داری سێڵفی.

بەپێی زانیارییەکان کە لە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفرۆکەوانە زۆر ئاسانە، تەنها پێویستە ئامێری “HOVERAir X1” هەڵبفڕێنیت بۆ ئەوەی کارەکەت بۆ ئەنجام بدات و وێنەت بگرێت، دەتوانێت گرتە ڤیدیۆییەکانت لە بەرزی ٥٠ پێ لە هەواوە تۆمار بکات هەروەها بە خێرایی ١٥ میل لە کاتژمێرێکدا دواتبکەوێت.

ئەم درۆنە وەزنێکی سوکی هەیە و بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کاردەکات، بە جوڵەی سادەی دەست و قۆڵ ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکرێت کە بۆی دەڕۆیت.

سەرەڕای توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم درۆنە، ئەم ئامێرە بۆ کەسانە نەگونجاوە کە داهاتێکی سنوورداریان هەیە، چونکە نرخی پاکێجی بنەڕەتی ٤١٩ پاوەندە یانی زیاتر لە ٥٠٠ دۆلار،  بەراورد بە داری سێڵفی کە نرخەکەی نزیکەی ١٠ پاوەندە کە دەکاتە ١٢ دۆلار.

ئامێرەکە ئەمساڵ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەران لە لاس ڤێگاس نمایشکرا، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە سەرانسەری جیهان بڵاودەبێتەوە.

جیاواز لە داری سێڵفی، مۆبایلی HoverAir X1 کە کێشی ١٢٥ گرامە، دەتوانرێت لە ژوورەوە یان دەرەوە بەکاربهێنرێت، پێویستی بە هیچ کۆنتڕۆڵکەر و بەرنامەیەک نییە، لەبری ئەوە پشت بە تایبەتمەندییەکی “کۆنتڕۆڵی ئاماژە” دەبەستێت کە بە جووڵاندنی قۆڵەکانت بەدواتدا دەگەڕێت.

بەکارهێنانی ئاسانە، تەنها پێویستە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کارپێبکەیت و بیخەیتە سەر لەپی دەستت لەکاتێکدا ئاماژە بە کامێرا دەکەیت، دوای دەستداگرتن لەسەر دوگمەی “لانچ”، سێ چرکە دەخایەنێت تا ئامێرەکە ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە پێویستە سەرنجی لەسەریان بێت، پاشان دەچێتە هەوا.

ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە ئاشکرا کران
پێشت ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە ئاشکرا کران
مەترسی دانیشتنی منداڵان لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟
دواتر مەترسی دانیشتنی منداڵان لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟
ەیوەندیدار