شەپۆلێکی چڕی بەفربارین دەستپێدەکات


شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەفربارینی چڕ دەستپێدەکات، تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی زیاتر ھاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆکەی باکوور کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە وە زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست قۆناغی چڕی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە کاتەکانی بەیانیەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بە درێژای کاتەکان بارانێکی چڕ و زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت.

لەبارەی سەنتەری پارێزگاکانیش وتی، بارانێکی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش ھەندێک کات بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت، پلەی گەرما بە ڕێژەی ١ تا ٢ پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێت لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشوور و باشووری ڕۆژئاواوە .

ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی زیاتربوونی کاریگەری بارستە ھەوای سارد سبەینێ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بە باوە بەفرێکی چڕ دەستپێدەکات، ئەگەر ھەیە بەفر سەنتەری ئامێدی، بامەرنێ و چۆمان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەری پێنجوێن، سیدەکان، مێرگەسوور و چیای ئەزمەر .

وتیشی، ئەم قۆناغە بەھێزەی بەفر و بارانبارین لە ناوچەکانمان لە سبەینێ بەیانیەوە تا بەرەبەیانی دوو سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و بۆ ڕۆژی یەکشەممەش کاریگەری شەپۆلەکە تا کاتەکانی ئێوارە بە بارانی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی دەبێت و لە شەودا کۆتایی پێدێت.

 

مەترسی دانیشتنی منداڵان لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟
پێشت مەترسی دانیشتنی منداڵان لەبەردەم شاشە ئەلیکترۆنییەکان چییە؟
لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم زانیاری نوێ ڕاگەیەنرا
دواتر لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم زانیاری نوێ ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار