“ھەموو فەرمانبەرانی ھەولێر بوونەتە خاوەنی ھەژماری من”



بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان ڕایدەگەیەنێت، ھەموو فەرمانبەرانی سنووری ھەولێر بوونەتە خاوەنی ھەژماری من و 4 ھەزار فەرمانبەریش بە سیستەمی بانكی مووچەكانیان وەردەگرن، دەشڵێت: “50 ئامێری ATM دانراوە بۆ ڕاكێشانی پارە”.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، لە سنووری پارێزگای هەولێر ھەموو فەرمانبەرانی حكومەت بەشداربوونە لە ھەژماری من، ئێستا 4 ھەزار فەرمانبەری حكومەت مووچەكانیان بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگرن، ئەوانەیشی بوونەتە خاوەنی ھەژماری من دوای دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنی تایبەت بە ھەژماری من مووچەكانیان بەئەلیكترۆنی دەكرێت.

وتیشی، “تا مانگی حوەزەیرانی ئەمساڵ ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەبنە خاوەنی ھەژماری من و پڕۆسەكە لەسەرتاسەری ھەرێمی كوردستان تەواو دەبێت و فەرمانبەران و خانەنشینان دەبنە خاوەن ھەژماری تایبەتی بانكی خۆیان”.

لەبارەی دابین كردنی ئامێری ڕاكێشانی پارە، مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: ئێستا 50 ئامێری ATM لە ھەولێر ھەن و ژمارەیان لە زیادبووندایە، پێنج بانكی تایبەت بەشدارن لە پڕۆسەكە و تا ئێستا پڕۆسەی دروست كردنی ھەژماری من بەبێ كێشە و ئاستەنگ بەڕێوەدەچێت و بەردەوامیش دەبێت تا ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەخۆ.

عێراق دوو پێشنیار بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
پێشت عێراق دوو پێشنیار بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت
دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
دواتر دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار