دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە



تەنها دوای داشكانی نرخەكەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پێش سەری ساڵی نوێدا، نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەروو 153هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوام دابەزینی نرخی دۆلار لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەو دۆخە زۆری نەخایاند و نرخەكەی جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتەوە 153 هەزار و 600 دینار.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵەكان لە بازاڕەكانی وڵاتدا دەبن بە دینار و ئەمریكاش بڕیاریداوە لە پێدانی دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق بەردەوام بێت، بەلام سەرەڕای هەموو ئەو بڕیار و بەڵێنانە، بەهای دۆلار ناجێگیرە و دوودڵی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

 

“ھەموو فەرمانبەرانی ھەولێر بوونەتە خاوەنی ھەژماری من”
پێشت “ھەموو فەرمانبەرانی ھەولێر بوونەتە خاوەنی ھەژماری من”
هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
دواتر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
ەیوەندیدار