سەرکەشێک 18 هەزار میلی بە پاسکیلەکەی و جانتاو چادرێکەوە بڕی



سەرکێشێکی بەریتانی گەشتێکی سەرسوڕهێنەر و نزیک لە مەحاڵی ئەنجامدا کاتێک دەستی بە گەشتێکی ١٨ هەزار میل (٢٩ هەزار کم) کرد، بە تەنها پاسکیلەکەی بەکارهێنا، و تەنها یەک جانتای پشتەوە و چادرێکی هەبوو کە دەتوانرا بکرێتەوە و بچەمێنرێتەوە و بجوڵێنرێت بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێت کاتێک پشوو دەدات یان دەخەوێت.

ڕۆژنامەی “میترۆ”ی بەریتانی چیرۆکی سەرکێشی کەسێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “سەرکەشێک بە ناوی دان کامپ گەشتێکی ترسناکی لە ئەلاسکاوە بۆ ئەرجەنتین ئەنجامدا، بۆ ئەوەی مەودای ١٨ هەزار میل ببڕێت، بە بەکارهێنانی پاسکیلەکەی، جگە لە جانتایەکی بچووکی پشتەوە و چادرێکی گەشتیاری کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، هەروەها چیرۆکی گەشتەکە و سەرکێشی و مەترسسیەکانی کە ڕووبەڕووی بۆتەوە لە گەشتەکەدا باس کردووە.

دان دەڵێت: “یەکێک لە مەترسییەکان گەیشتن بە ورچێکی سپی بوو، چووم بۆ ئەوەی بزانم دەنگەکە لە کوێوە دێت و ورچەکەم بینی، چەند مەترێک لە منەوە دوور بوو، بە تەواوی ترسابووم، تەنها بیرم لەوە دەکردەوە یەک هێرش بەسە بۆئەوەی لەوێ بمرم، هێندە ترساو و تاسابووم نەمدەتوانی هیچ جوڵەیەکیس بکەم”.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، خۆشبەختانە ورچەکە بڕیاریدا کە دووربکەوێتەوە، پێی وابووە” دان ژەمێکی باش نابێت “، بەڵام ورچەکە تەنها یەکێکە لەو ئاژەڵە ترسناکانەی کە ئەو گەنجە تەمەن ٢٣ ساڵە بینیویەتی لە کاتی گەشتە ١٨ هەزار میلییەکەی بە پاسکیل لە ئەلاسکا بۆ ئەرجەنتین.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەم سەکێشییەی دان خەونیکی دێرینی بووە ، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بە مەودای نزیکەی دوو هەزار میل لە مانچستەرەوە بۆ ئەستەنبوڵ گەشتێکی کرد بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ دامەزراوەی پەتی پەمەیی(Pink Ribbon Foundation ،کە ڕێکخراوێکی خێرخوازییە و ڕووبەڕووی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمکە.

دان کامپ ی سەرکێش یەکێکە لە یوتیوبەرە ناسراوەکان و چالاکوانێکی سۆشیال میدیا، کە ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە خۆیەوە بەرهەم دەهێنێت و دەڵێت: لە ماوەی نزیکەی چوار ڕۆژدا لە گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە دوای گەشتەکەم لە مانچستەرەوە بۆ ئەستەنبوڵ، دەستم کرد بە پلاندانان بۆ ئەم کارە “.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا پاسکیلەکەی و ئامێرەکانی کەمپکردن و خواردنی پێویستی بۆ چەند ڕۆژێک ئامادەکرد، پاشان دەستی بە گەشتەکەی کرد،لەو کاتەوە دان کامپ پاسکیلەکەی بە کەنەدادا تێپەڕیوە و بە واشنتۆن و ئۆریگۆن و نیڤادادا تێدەپەڕێت و دواتر بەناو کالیفۆرنیادا تێپەڕی، ئامانجی ئەوەیە لە ئوشوایا کۆتایی پێبهێنێت، کە پێی وایە نوکی باشووری ئەمریکای باشوورە.

دان سەکێشییەکەی لە تیک تۆکدا بڵاوکردۆتەوە و وەک بەڵگە فیلمێکی لێکردووە، کاتێک بە خۆرئاوابوونی پەمەیی تەماویدا تێدەپەڕێت لەسەر لوتکەی شاخەکان، ڕێڕەوی بەفراوی لەگەڵ بزنی شاخاوی و دەریاچە ئیدیلییەکان. هەروەها تووشی پێچەوانەی جەمسەری بووە، لە گەرمای بیابانەوە تا بەفری جەمسەری باکوور، وێنەی هەموو جۆرە گیانلەبەرێکی کێوی دەگرێت کە تا ئێستا بینیویەتی.

ڕۆژنامەی میترۆ دەڵێت: هەرچەندە ئێستا حەوت مانگە لەسەر ڕێگایە، بەڵام دان دەڵێت هیچ پەلەی نییە لە تەواوکردنی، و خانووەکەی لە ئینگلتەرا بەکرێ داوە بۆ دابینکردنی تێچووی ئەم گەشتە.

ئەو ڕوونی دەکاتەوە: “تەنها کاتم تەرخان دەکەم و دەبینم چۆن دەڕوات، هیوادارم لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵدا گەشتەکەم تەواو ببێت”.

دان ڕۆژانە تەنها 10 کاتژمێر ڕێی کردووە بەهۆی زستانەوە، دان ڕوونی دەکاتەوە ، لە دەوروبەری کاتژمێر 6ی بەیانی لە خەو هەڵساوە و یەکەم ئەرکی بنەڕەتی خۆی ئەنجام دەدات کە دروستکردنی قاوەیە، پاشان پیچانەوەی کەمپەکەم و بارکردنی پاسکیلەکە بە هەموو شتێکەوە، کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێک دەخایەنێت.”

یەکەمین هاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد
پێشت یەکەمین هاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد
بەرەی توركمانی هەڵوێستی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیاند
دواتر بەرەی توركمانی هەڵوێستی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیاند
ەیوەندیدار