بەرەی توركمانی هەڵوێستی لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركوك ڕاگەیاند



بەرەی توركمانی، كە لە هەڵبژاردنی 18ی 12ی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك تەنها 2 كورسیان بەدەستهێناوە ڕایدەگەیەنێت، ئەستەمە بتوانرێت پۆستی پارێزگار تەنها بە رێککەوتنی نێوان دوو لایەن هەڵببژێردرێت و دەشڵێت: “هەر پێكهاتەیەك 16 مانگ پۆستەكەی پێ‌ بدرێت”.

بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تورکمان زەرەرمەندی یەکەمی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک بووە بەر لە ساڵی 2003 و دوای ئەو ساڵەش هەمان سیاسەت بەرامبەری پیادەکراوە.

سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەڵێت: “ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی کەرکوک نییە لەڕووی مێژوویی و جوگرافییەوە”.

بەرەی تورکمانی جەختیشی كردۆتەوە، “دەبێت لە پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوکدا (کورد و عەرەب و تورکمان) دابەشبکرێت و هەر لایەنێک بتوانێت 16 مانگ ئەو پۆستە بەڕێوەببات”.

دەشڵێت: “ئەستەمە بتوانرێت پۆستی پارێزگار تەنها بە ڕێککەوتنی نێوان دوو لایەن هەڵببژێردرێت”.

سەرکەشێک 18 هەزار میلی بە پاسکیلەکەی و جانتاو چادرێکەوە بڕی
پێشت سەرکەشێک 18 هەزار میلی بە پاسکیلەکەی و جانتاو چادرێکەوە بڕی
دەست بەسەر 100 كارتۆن نێرگەلەی ئەلیكترۆنیدا گیرا
دواتر دەست بەسەر 100 كارتۆن نێرگەلەی ئەلیكترۆنیدا گیرا
ەیوەندیدار