یەکەمین هاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی دەستیپێکرد



بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، یەکەمین ھاکەسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی Smart SULI دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی ھاکاسۆنی پلاتفۆرمی سمارت سولی (Smart Suli city solutions Hackathon ) ، کە لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا و پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو، چەندین تێبینی و پێشنیاز بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داتا و زانیارییەکان و دەوڵەمەندترکردنی پلاتفۆرمی سمارت سولی خرانەڕوو،

یەکەمین چالاکی تایبەت کرا بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی سیستمی تەندروستی لە شاری سلێمانی.

دوای روونکردنەوەی کێشەکانی سیستمەکە لەلایەن دکتۆر عەبدولفەتاح حەمەڕەحیم ھەورامییەوە، بەشداربووانی ھاکەسۆنەکە بەسەر چەندین گروپ دابەش کران تا لە ماوەی ١٠ رۆژدا پڕۆژەکانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی تەندروستی سلێمانی پێشکەش بکەن.

دواتر و لەلایەن لیژنەی دادوەرانەوە چوار پڕۆژە دەستنیشان دەکرێن بۆ بەشداریکردن لەپێشبڕکێی کۆتایی کە بڕیارە رۆژی ٢٥ ئەم مانگە لە چوارچێوەی کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیدا پێشکەش بکرێن.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە کە لەڕێی بەشداریکردنی ھاووڵاتییان و کەسانی پسپۆڕەوە چارەسەر بۆ کێشەکانی شار دەدۆزرێتەوە لەپێناو باشتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان، لەڕێگای بەیەکەوە کارکردن و چارەسەرە زیرەکەکان و داتا و تەکنەلۆجیای زیرەک و بەستنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە، کە ئەمەش سلێمانی دەکاتە شارێکی پێشەنگ لەداھێنان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

  

 

دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستی پێكردەوە
پێشت دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی دەستی پێكردەوە
سەرکەشێک 18 هەزار میلی بە پاسکیلەکەی و جانتاو چادرێکەوە بڕی
دواتر سەرکەشێک 18 هەزار میلی بە پاسکیلەکەی و جانتاو چادرێکەوە بڕی
ەیوەندیدار