منداڵەکەت چۆن لە تووشبوون بە پەتاکان دەپارێزیت؟



لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرما و سۆڵەدا، زۆرێکمان تووشی پەتا وەرزییەکان دەبین، یان منداڵەکانمان تووشی پەتاکان دەبن.

دکتۆرە گەشبین کاوە، پسپۆڕی نەخۆسییەکانی منداڵان و تازە لەدایکبوان و گەشە چەند ڕێنمایی و هەنگاوێک باسدەکات.

چۆن سیستەمی بەرگری مناڵەکەم بەهێز بکەم بۆی پارێزراوبێ لە تووشبون بە پەتاکان؟

  1. ژەمە خواردنی تەندروست:

دەبێ ژەمەکان هەمەجۆر و هاوسەنگ بێت، پێکهاتبێت لە سەوزە و میوە، ٥ پارچە لە ڕۆژێکدا، وە بڕی پێویستی پڕۆتین و دانەوێڵە، وە شیرەمەنیەکان کە سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە.

ئەو خواردنانەی کە نابێ بدرێ بە مناڵ بریتین لەو خواردنانەی، کە شەکری زیادە یان چەوری زیانبەخش لە پێکهاتەکانیان دایە، هەروەها خواردنە ئامادەکراوەکان و لەقتونراوەکان.

هەندێ جێگرەوەی خواردن هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری، کە بریتین لە ڤیتامینەکان و ئاسن کەپێویستە بەپێ ڕێنمای پزیشکی پسپۆری مناڵان بەکاربهێنرێت.

  1. خەوی پێویستی ڕۆژانە:

کاتژمێری خەوی پێویست زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مناڵ، مناڵی تەمەن ١ ساڵ پێویستی بە (١٢-١٦ کاتژمێر) خەو هەیە، وە تا دەگاتە تەمەنی (١٠-١٢) ساڵی کەمدەبێتەوە بۆ ١٠ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، دەبێ مناڵەکە ڕۆتینی خەوی ڕۆژانەی جێگیربێ لە نێوان کەتژمێر (٨-٩) بخەوێ، (٢) کاتژمێر پێش خەوتن مۆبایل و تەلەفزیۆن بەکارنەهێنێ.

3.چالاکی و وەرزشی ڕۆژانە:

مناڵ پێویستی بە (١) کاتژمێر وەرزش و جوڵە هەیە لە ڕۆژێکدا بۆ ئەوەی تەندروستبێ و سیستەمی بەرگری بەهێزبێ.

ئەتوانرێ جوڵەکە وەرزشێکبێ یان یاریکرن یان بەپێ ڕۆشتن.

4.کەمکردنەوەی سترێس:

بونی سترێس و فشاری دەروونی سیستەمی بەرگری لاواز دەکات. بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت کات تەرخان بکەی بۆ چالاکی و کاتبەسەربردن لەگەڵ مناڵەکەت، وە هەوڵبە مناڵەکەت باسی ئەو شتانەت بۆ بکات کە بێتاقەتی دەکات و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

5.کوتانەکان:

وەرگرتنی کوتانەکان لەکاتی خۆیدا بۆ مناڵان زۆر گرنگە، چونکە دەیپارێزێ لەچەند نەخۆشیەکی مەترسیدار وە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی.

مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە؟<br>ڕۆژمێری 1996 لە 2024دا دووبارە دەبێتەوە
پێشت مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە؟<br>ڕۆژمێری 1996 لە 2024دا دووبارە دەبێتەوە
ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
دواتر ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
ەیوەندیدار