ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی تاوەكو 24ی 12ی 2023 مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (24 / 12 / 2023) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە و بەرواری كاتی مامەڵەی كارتەكەشیان لەسەرەوەی وەسڵەكەدا نووسراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممەله‌ كاتژمێر ( ٢ )ی پاش نیوەڕۆ بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

منداڵەکەت چۆن لە تووشبوون بە پەتاکان دەپارێزیت؟
پێشت منداڵەکەت چۆن لە تووشبوون بە پەتاکان دەپارێزیت؟
شاری زیرەک لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
دواتر شاری زیرەک لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار