مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە؟
ڕۆژمێری 1996 لە 2024دا دووبارە دەبێتەوە


بۆ ڕووداو و بەسەرهاتەكان زۆر جار دەوترێت “مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە”، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئەمساڵی 2024 هەمان ڕۆژمێری 1996 دووبارە دەبێتەوە لە ڕۆژەكانی ساڵ و سەرەتای دەستپێكی ساڵی نوێ و ڕۆژەكانی هەینی و كۆتایی هاتنی ساڵیشدا.

ساڵنامەی ساڵی 1996 لە ئینتەرنێت لە ئەمەریکا خواستی لەسەرە و یەک دانەی بە زیاتر لە دۆلارێک دەفرۆشرێت، ئەمساڵ دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، چونکە رۆژەکانی لەگەڵ ساڵنامەی 2024دا وەکو یەکە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (time and date)ـی تایبەت بە ڕۆژمێر و كات، ساڵەکانی 1996 و 2024 بەتەواوی لەیەك دەچن لەڕووی ژمارەی ڕۆژەكان، كە ساڵی تەواوی 366 ڕۆژییە و پێی دەوترێت “ساڵی كەبیسە” هەروەها  هەردووكیان یەكەم ڕۆژیان بە ڕۆژی دوو شەممە دەست پێدەکات.

هاوكات هەردوو ساڵانی 1996 و 2024 یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەیان تێدایە، بەجۆرێك لەساڵی 1996 ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە ئەتلەنتا بەڕێوەچووە و ئەمساڵیش ئۆڵۆپمیادی هاوینە لە پاریس بەرێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکاش بەهەمان شێوە لە هەردوو ساڵەكەدا هەیە.

لە هەژمارێک بەناوی “سپایس مانکی ئێکس”دا نووسراوە، ئەگەر ئەم ڕۆژمێرەی ساڵی 1996 لەگەڵ جۆناسان تایلۆر تۆماستان هەبێت، ئەوا بەروارەکە لەگەڵ بەروارەکانی ساڵی 2024 دەگونجێت، بۆ ئەوەی بتوانیت دووبارە بەکاری بهێنیتەوە.

 

تورکیا بۆردومانی شارباژێڕ و باڵەکایەتی کرد
پێشت تورکیا بۆردومانی شارباژێڕ و باڵەکایەتی کرد
منداڵەکەت چۆن لە تووشبوون بە پەتاکان دەپارێزیت؟
دواتر منداڵەکەت چۆن لە تووشبوون بە پەتاکان دەپارێزیت؟
پەیوەندیدار