بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێتەوە؟



وەزارەتی بەرگری عێراق هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بەسەر ئاسمانی بەغدا بۆ ئەنجامدانی مەشق  بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سوپای عێراقی دەسووڕێنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی و سوپا لە بەرزاییە نزمەکاندا لە ئاسمانی بەغدای پایتەخت دەسوڕێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، ” هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی و فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا بەسەر ئاسمانی بەغدای پایتەختدا لە بەرزاییە نزمەکاندا بۆ ئەنجامدانی مەشقی مەیدانی دەسووڕێنەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ یادی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق”.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە ٦ی کانوونی دووەم، عێراق یادی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکاتەوە.

نهێنی پێستی تازە و درەوشاوە…لەم ڤیتامینەدا هەیە!
پێشت نهێنی پێستی تازە و درەوشاوە…لەم ڤیتامینەدا هەیە!
گیاندارێک کە ئاماژە بەنزیکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات دەرکەوت
دواتر گیاندارێک کە ئاماژە بەنزیکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات دەرکەوت
ەیوەندیدار