نهێنی پێستی تازە و درەوشاوە…لەم ڤیتامینەدا هەیە!



ڤیتامین E ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە درەوشانەوە و مانەوەی پێست بە گەنجی، چارەسەرێکی سادە و سروشتییە، تێچوویەکی کەمی هەیە، ئەمەش وایکردووە لە ڕۆتینی جوانکاری ڕۆژانەدا بەکاربهێنرێت.

ئەم ڤیتامینە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دۆزرایەوە، ناوە زانستییەکەی “تۆکۆفیرۆل”ە، بە شێوەی شلە یان حەب بەردەستە، کە دەتوانرێت لە پێکهاتەی خۆراک یاخود لە ڕێگەی بەرهەمە جوانکارییەکانەوە بەدەستبهێندرێت.

جیاواز لە ڤیتامینەکانی تر، ڤیتامین E  لە چەوریدا دەتوێتەوە و لە ئاودا ناتوێتەوە، ئەمەش وایکردووە لە بەرهەمە جوانکارییەکانی وەک سیرۆم و کرێمدا بەکاربهێندرێت، ئەم ڤیتامینە لە هەندێک خۆراکی وەک ماسی چەور، زەیتی ڕووەکی و هەندێک جۆری گوێز هەیە.

لەش بۆ گەشەکردنی پێویستی بە ڤیتامین E هەیە، لەکاتێکدا پێست بۆ نوێبوونەوەی پێویستی بە ڤیتامین E هەیە، ئەگەر بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ لەسەریەک بەکاربهێندرێت باشترین ڕۆڵی لە پاراستنی پێست و ڕێگریکردن لە پیربوونی پێشوەخەتەدا هەیە.

پێست نەرمتر و شێدارتر دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە ڤیتامین E لە پێکهاتەکانیاندا تێدایە و چارەسەری پەڵە، زیپکە و کێشەی چەوری پێست دەکات.

ڤیتامین E بە شێدارکەرەوەیەکی کاریگەر دادەنرێت بۆ پێستی وشک، چونکە چینێکی چەور لەسەر ڕووی پێستی بەجێدەهێڵێت کە یارمەتی خۆراکدانی پێست دەدات، بەربەستێکی عەزلی لەسەر ئەم ڕووکارە دروست دەکات کە شێ لە قووڵایی پێستدا دەپارێزێت بۆ ماوەیەک کە ڕەنگە لە ٢٠ کاتژمێر زیاتر بێت، یارمەتی پێست دەدات بە درێژایی ڕۆژ خۆراک و نەرمی خۆی بپارێزێت، هاوکات تازەیی و جوانییەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە بە زیادکردنی یەک دڵۆپ ڤیتامین E بۆ کرێمی ئێواران کە لەسەر پێستی پاک بەکاردەهنرێت.

لە هەمان کاتدا لە کاتی بەکارهێنانی ئەم ڤیتامینە پێوستە دووربخرێتەوە لە ناوچەی دەوروبەری چاو لەکاتی هەستیاری پێستدا، هەروەها دەتوانرێت بۆ سیرۆمی دژە چرچبوون زیاد بکرێت.

بۆ خانمان… بزانە هەریەك لەم باڵندانە چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێن؟
پێشت بۆ خانمان… بزانە هەریەك لەم باڵندانە چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێن؟
بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێتەوە؟
دواتر بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێتەوە؟
ەیوەندیدار