گیاندارێک کە ئاماژە بەنزیکی هاتنی ڕۆژی دوایی دەکات دەرکەوت



ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێ بوو، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٧.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر ژاپۆنی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی بە ناوچەکانی ڕوودانی بوومەلەرزەکە گەیاند.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە دەیان هەزارکەس لەسەرتاسەری وڵاتدا ماڵەکانیان بەجێهێشت، ئەوەش دوای ئەوەی هۆشداری لەڕوودانی تسۆنامی درا.

بومەلەرزەکەی ئەدواییەی ژاپۆن بەیەکێک لە گەورەترین کارەساتە سروشتییەکان دەبینرێت لەو وڵاتەدا، ژپۆنییەکان ئاماژە بەوەدەکەن دەرکەوتنی جۆرە ماسسیەک کە بە ماسی ڕۆژی دوایی دەناسرێت و لەوەرزی هاویندا بینراوە ئاماژەبووە بۆ روودانی کارەساتەکان.

هەندێک لەوبڕوایەدان درێژی ماسی ڕۆژی دوایی دەگاتە ١١ مەتر و دەرکەوتنی بە هێمایەک بۆ ڕوودانی کارەساتەکان لە داهاتوودا و هاتنی ڕۆژی دوایی دادەنرێت

لەشێیوەی و شکڵدا ماسییەکە بە ماری دەریا چوێراوە و لەماوەی ڕابردوودا و لەساڵی ٢٠٢٣دا ئەم جۆرە لە ماسی لە کەناراوەکانی وڵاتی تایوان بینرا کە ئەمە لەلایەن زۆربەی خەڵکەوە وەک ئاماژەیەکی خراپ بۆ بوومەلەرزە و بەدبەختی لەسەر بنەمای ئەفسانەی ژاپۆنی دادەنرێت.

چیرۆکەکە بەوشێوەیەیە، لەدوای دەرکەوتنی ئەم جۆرە ماسییە بوملەرزە ڕوو دەدات،  ئەوەش لەکاتێکدایە چەند مانگێک پێش ڕوودانی بوومەلەرزەکەی تۆهۆکۆ و تسۆنامی ژاپۆن لە ساڵی ۲۰۱۱، کە وەک یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزەکان کە تا ئێستا تۆمارکرابێت، ماوەیەکی کورت پێش ڕوودانی کارەساتەکە لایەنی کەم ۱۲ ماسی لەم جۆرە لە کەناراوەکان دۆزراونەوە.

هەرچەندە خەڵک بینینی ئەم ماسییانە لە هاویندا وەک ئاماژەیەکی خراپ دەبینن، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەئابی ٢٠٢٢دا لەلایەن پەیمانگای جیۆفیزیکی ئیکوادۆرەوە ئەنجامدراوە بە هیچ شێوەیەک هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر پەیوەندی نێوان دەرکەوتنی ئەم جۆرە ماسییە و کارەساتە سروشتییەکان و ئەفسانەکە هیچ ڕاستییەکی نییە.

بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێتەوە؟
پێشت بۆچی فڕۆکە بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسووڕێتەوە؟
بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە گەیشتە هەرێم
دواتر بەشی یەکەمی نەوتە ٥٠ هەزارییەکە گەیشتە هەرێم
ەیوەندیدار