هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر



لە دووەم ڕۆژی ساڵی نوێدا و لەدرێژەی بەردەوامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و سوپای هاوپەیمانان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی درۆنەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و سیستمی بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانان لەئاسمان تەقاندییەوە.

هێرشی سەر بنکە و فڕۆکەخانە و خاڵە سەربازییەکان و بەئامانجگرتنیان لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە لەژێر پاساوی هێرشەکانی ئیسرائیل و پشتیوانی وڵاتانی خۆرئاوا و ئەمریکایە بۆ ئیسرائیل و بێدەنگبوونین لەو هێرشانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا چەندینجار هۆشداری بە عێراق داوە ئەگەر هێرشەکان بەردەوامییان هەبێت ئەوا سەربەخۆیی عێراق دەکەوێتە مەترسییەوە. لایخۆیەوە سودانی ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی بە کاری تیرۆریستی ناوبردووە و ڕایگەیاندووە بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو گروپانە دەبنەوە و ڕێگرییان لێدەکەن.

لەماوەکانی ڕابردوودا چەندین کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا دەستگیرکراون.

هاوکات حکومەتی ئەمریکا دەستی بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەو گروپانە کردووە و بەڵێنی تۆڵەی دەستبەجێی ڕاگەیاندووە،

ساڵی ڕابردوو ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکاندا تۆمارکراون
پێشت ساڵی ڕابردوو ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکاندا تۆمارکراون
جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە بکرێت یاخود ڕێگەی تر هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی؟
دواتر جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە بکرێت یاخود ڕێگەی تر هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی؟
ەیوەندیدار