جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە بکرێت یاخود ڕێگەی تر هەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی؟



ئازاد حسێن- بەکالۆرێۆس لە تەندروستی گشتی

 

لای هەمووان ئاشکرایە جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی ماوەی چەند ساڵێکە بووەتە بەڵا بەسەر گەنجەکانمانەوە، کە زیانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری لەسەر ژیانیان جێدەهێڵێت…!

ئەوەی جێگەی نیگەرانییە پێشتر کێشانی جگەرە و سیغار تاڕادەیەک قورسبوو بۆ گەنجان بەئاشکرا بیکێشن، بەڵام بەهۆی پێشکەوتنی ژیانەوە ئەم ماددە خراپە گۆڕانکاری بەسەرهات و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانی کرا.

ئێستا گەنجان و منداڵان بەئاسانی دەتوانن بەبێ ئاگر و دوکەڵ و بۆنی ناخۆش جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن، کە تاڕادەیەکی زۆر دایکان و باوکان هەستی پێناکەن لەبەر شێوازی دروستکردنی و نەبوونی دوکەڵ و بۆنی، ئەمەش گەورەترین ئاسانکاریە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن گەنجانەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی چۆن ڕووبەڕووی ببێتەوە؟

قەدەغەکردنی چارەسەر نییە، کە بەم دوایانە هەوڵێک هەیە تاکو قەدەغەبکرێت، دەبێت وەزارەت ڕێگەچارەسەری تر بەکاربهێنێت، چونکە وەک دەڵێن “كلّ ممنوع مرغوب – هەرشتێک قەدەغەبکرێت خۆشەویست دەبێت”، بۆیە پێویستە لەبری ئەوە حکومەت ئەم ڕێگەچارانە بگرێتەبەر:

یەکەم، هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە بەکارهێنانی زیانەکانی جگەرە و هاوشێوەکانی لەناو تەواوی فەرمانگەکان و شوێنە گشتیەکان، بە دانانی پڕۆگرامی تایبەت و سیمینارات لە قوتابخانەکان و زانکۆکان.

دووەم، لە ڕێگەی مزگەوتەکانەوە باسی زیانەکانی و لێکەوتە خراپە کۆمەڵایەتییەکانی بکرێت.

سێیەم، باج خستنەسەر جگەرەی ئەلیکترۆنی، بەشێوەیەک نرخەکەی گرانبێت، گەنجان و منداڵان بەئاسانی بەردەست نەبێت بۆیان.

چوارەم، نەفرۆشتنی بە خوار تەمەنی ١٨ ساڵ.

پێنجەم، قەدەغەکردنی ڕیکلام بۆی لە شوێنە گشتییەکان و میدیاکان.

شەشەم، کردنەوەی سەنتەری وازهێنان و چارەسەرکردنی ئاڵوودەبوانی جگەرە و هاوشێوەکانی.

حەوتەم، هۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان سەبارەت بە شێواز و جۆرە جیاوازەکانی جگەرە و ڤەیپ و نێرگەلە و زیانەکانی.

 

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
پێشت هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
باوکی نەقیب سەرکەوت کۆچی دوایی کرد
دواتر باوکی نەقیب سەرکەوت کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار