ساڵی ڕابردوو ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکاندا تۆمارکراون



ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢٣دا  ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەت ئاشکرا کراون و وەزارەتەکە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی زیاتری بەڵگەنامە ساختەکان.

ئیبراهیم نامیس جوبوری وەزیری پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن “سۆمەریە نیوز”ـــــەوە بڵاوکراوەتەوە، باسی لەوەکردووە، ” پلانی وەزارەت بۆ نەهێشتنی بڕوانامە ساختەکان بەردەوامە” و ئاماژەی بەوەشکردووە ” وەزارەت بە پەرۆشە بۆ پتەوکردنی کارەکانی حکومەت و پاککردنەوەی لە شێوازی جۆراوجۆری ساختەکاری.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەیان تەواو کردووە و لایەنە ساختەکارەکانیان دەستنیشانکردووە و پشتڕاستکراوەتەوە، لە هەمان کاتدا لایەنە زیانلێکەوتووەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەنجامدەرانی ساختەکارییەکان بگرنەبەر،” ئاماژە بەوە دەکات کە ٤٥٠ بڕوانامەی ساختە لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی حکومەت بۆ ساڵی ٢٠٢٣ تۆمارکراون.

هاوکات وەزیری پەروەردە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم دیاردە نەرێنییە نەهێڵرێت کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی وڵاتەکە هەیە، بۆ ئەوەی ماف بدرێت بە خاوەن مافەکان و گرنگی بڕوانامەی ئەکادیمی و دۆخی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت.

پرۆژەی میترۆی بەغدا دەستبەکارەکانی دەکات
پێشت پرۆژەی میترۆی بەغدا دەستبەکارەکانی دەکات
هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
دواتر هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
ەیوەندیدار