پەتاكەی منداڵان مەترسیدار نییە



پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، چەند زانیارییەك لەبارەی ئەو پەتایەی لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە، دەخاتەڕوو.

✹ ئەو پەتایەی كە ئێستا بڵاوە نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و بە گشتی 3 بۆ 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
✹ لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە، بۆیە زۆر بەخێرایی لەناو خێزان بڵاو دەبێتەوە.

✹ لە گرنگترین نیشانەكانی تا و كۆكە و پەسیو و لوت گیران، هەندێ جار ڕشانەوە و سك ئێشە و سكچوون و كەمی ئارەزووی خواردن.
✹ بۆ خۆپاراستن لە توش بون باشترە نەچی بۆ شوێنی قەرەباڵغ و ئەو شوێنەی كە نەخۆشی لێیە، پاك و خاوێنی و تەعقیم كردنی دەستەكان، پێویستە.
✹ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە و پێویستی بە دژە بەكتریاكانی وەك سوپراكس و ئەمۆكسیل و ئەزیپرۆمایسین نییە كە زۆربەی جار بە منداڵی دەدەن بەبێ گەڕانەوە بۆ پزیشك.
✹ بۆ چارەسەری دەتوانرێت دەرمانی دژە تا بەكار بێت لەگەڵ قەترەی لوت گیران، هەروەها پێدانی میوە و شلەمەنی و پشودان زۆر گرنگە بۆ زووتر چاك بونەوە.
✹ بۆ ئەوەی منداڵەكەت زووتر چاك بێتەوە و منداڵی تریش توش نەكات مەینێرە بۆ قوتابخانە و باخچە و ناو منداڵان.
✹ پێویستە پزیشكی پسپۆڕ بیبینێت كاتێك
* تایەكەی زۆر بەرز بێت.
*ڕشانەوەی هەبێت.
*تەنگەنەفەس بێتز
*ئازاری زۆر بێت.
*كۆكەكەی زۆر و بێزاركەر بێتز
*زۆر بچوك بێت (كەمتر لە ٦ مانگ بێت).

د.سۆران سابیر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان

ڕێوشوێنەكانی ناردنی 400 ملیارەكە دەستیپێكرد
پێشت ڕێوشوێنەكانی ناردنی 400 ملیارەكە دەستیپێكرد
كوڕێك هەناسەی بۆ خووشكەكەی گەڕاندەوە
دواتر كوڕێك هەناسەی بۆ خووشكەكەی گەڕاندەوە
ەیوەندیدار