ڕێوشوێنەكانی ناردنی 400 ملیارەكە دەستیپێكرد



 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی ناردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كرد.

بەپێی زانیارییەكان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق نووسراوی ناردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق ناردووە.

دوای تەواوكردنی ڕێوشوێنەكان، بڕی 400 ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕێككەوتنی هەرێمی كوردستان و بەغدا، حكومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

دژایەتی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە دەكرێت
پێشت دژایەتی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە دەكرێت
پەتاكەی منداڵان مەترسیدار نییە
دواتر پەتاكەی منداڵان مەترسیدار نییە
ەیوەندیدار