كوڕێك هەناسەی بۆ خووشكەكەی گەڕاندەوە



 

لە نەخۆشخانەیەكی شاری قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ یەكەمجار سی لە جەستەی كچێكی تەمەن 30 ساڵاندا چێنرا، بە ئەوەش میسر دەچێتە قۆناغێكی نوێ لە چاندنی ئەندامانی جەستەدا.

كچێكی تەمەن 30 ساڵان لە نەخۆشخانەی عەین شەمس لە قاهیرەی پایتەختی میسر یەكەم نەشتەرگەری چاندنی سییەكانی بۆ كرا، ئەو ساڵانێك بە دەست هەناسەتوندییەوە دەیناڵاند، براكەی بەشێكی سییەكانی پێ بەخشیوە.

ئەو نەشتەرگەرییە لە یەك كاتدا لەنێو سێ ژووردا كراوە لەلایەن چەند پزیشكێكی پسپۆڕ لە چەند بوارێكدا بەتایبەت پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سینگ.

محەمەد عەوز تاجەدین ڕاوێژكاری سەرۆكی میسر بۆ كاروباری تەندروستی و چاودێری ڕایگەیاند، یەكەم نەشتەرگەری چاندنی سی لە میسر دەستكەوتێكی گەورەیە.

پەتاكەی منداڵان مەترسیدار نییە
پێشت پەتاكەی منداڵان مەترسیدار نییە
فێستیڤاڵی زستانە بەڕێوەدەچێت
دواتر فێستیڤاڵی زستانە بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار