تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەرێوبەری گشتی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.

ڕاشیگەیاند، لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم “ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ” و لای “باخی گشتی” دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم “باخی نالی” دەبن و لە “شەقامی سالم و سەهۆڵەكە” سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای “شارەوانی سلێمانی” دوو تیمی لێدەبێت و لە “سەرچنار” دوو تیمی لێدەبێت.

وتیشی، “هەروەها (۱۱) تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن”.

جەختیشی كردەوە، لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە ( ۱۲۲).

 

درۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە
پێشت درۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە
عێراق پلەی دووەمی لە یەدەگی نەوت گرتووە
دواتر عێراق پلەی دووەمی لە یەدەگی نەوت گرتووە
ەیوەندیدار