درۆنێک لە نزیک هەولێر کەوتە خوارەوە



پەیامنێرمان لە هەولیر رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لە نزیک قەڵای نوێ کە نزیکیشە لە فێرگەی مەشقی زیرەڤانی کەوتە خوارەوە.

هاوکات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، درۆنەکە لە ئاسماندا خراوەتە خوارەوە، لە ئاکامی بەربوونەوەی پارچەکانی زیانی بە چەند دوکان و ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەکە گەیاندووە.

پەیامنێرمان لە هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانی دژە تیرۆر گەیشتووینەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە،

هاوکات هێزی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بڵاوکراوەیەکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هیرشەکە ڕاگەیاند.

 

سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
دواتر تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ەیوەندیدار