دۆخی كەشوهەوا بۆ سەری ساڵ و ئەگەری بەفر بارین ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سەری ساڵ و هەفتەی یەكەمی مانگی 1ی ساڵی 2024 بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ شەپۆلێكی بەفر بارین بۆ سەنتەری شارەكان دەرنەكەوتووە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ و دوو سبەی شەپۆلێکی بارانبارینی دەریای سوور سعودیە و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە، بەشێکی زۆرکەمی بەشێوەی دڵۆپەباران سبەی شەو ناوچەکانی باشووری گەرمیان دەگرێتەوە، کە بڕەکەی تا ئێستا ناگاتە 1 ملم.

ڕاشیگەیاند، تا ئەم کاتە ئەو شەپۆلە هیچ ناوچەیەکی تر لە گەرمیان و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

وتیشی، “سەبارەت بە هەفتەی یەکەمی مانگی 1ی 2024 شەپۆلێکی بارانبارین دەرکەوتووە لە نێوان ( 4 ی 1 تاوەکو 8 ی 1 ) هێشتا بڕی باران و کاریگەری ئەو شەپۆلە ڕوون نیە و جێگیر نییە”.

جەختیشی كردەوە، تاوەکو ئەم کاتە هیچ شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما بۆ سەنتەری شارە گەورەکان دەرنەکەوتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ چەند میدیایەك هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە شەپۆلێكی سەرمای بەهێز هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت.

هۆکاری مردنی دوو ڕاوچییە کوێتییەکە ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری مردنی دوو ڕاوچییە کوێتییەکە ئاشکرا کرا
چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
دواتر چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
ەیوەندیدار