چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران



هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەدوو چالاکیدا (چوار) تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە،  ( سێ )کەس بە تۆمەتی دزیکردن لەمالێکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، دەستگیرکران.

دەشڵێت، ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەروەھا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و دوای کەمتر لە ١٢ سەعات لە رووداوەکە، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵێک لە شارۆچکەی بازیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر چەکێکدا.
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٠٥) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەدۆسیەکانیان بەردەوامە

دۆخی كەشوهەوا بۆ سەری ساڵ و ئەگەری بەفر بارین ڕاگەیەنرا
پێشت دۆخی كەشوهەوا بۆ سەری ساڵ و ئەگەری بەفر بارین ڕاگەیەنرا
گاردیان: دووفاقی ئەمریكا لەنێوان ئۆكراینا و غەززە یارییەكی مەترسیدارە
دواتر گاردیان: دووفاقی ئەمریكا لەنێوان ئۆكراینا و غەززە یارییەكی مەترسیدارە
ەیوەندیدار