بەهۆی خراپی لەدابەشکردنیدا ٥٠٪ی وزەی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت



بەتەنها بەرهەمهێنانی کارەبا چیتر جێگای نیگەرانی ڕای گشتی عێراقییەکان نییە وەک دیارترین قەیرانی خزمەتگوزاری لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، بەڵکو ئەو شتانە بوون بەکێشە و گرفت لە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەبەردەوامی ڕوویانداوە لەوانەش بەئاسانی نەگەیشتن بە پێشێلکارییەکان و هەڵە هەژمارکردنی گەشەی دانیشتوان و خراپی تۆڕەکانی دابەشکردن ئەمەنەش بوون بەهۆی بەهەدەردانی بڕی وزەی بەرهەمهێنراو.

مازن سەعد، ئەندازیاری ڕاوێژکاری و پرۆفیسۆری وزەی نوێبووەوە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، “بۆ ئەوەی دۆسیەی وزە ببێتە دۆسیەیەکی بەردەوام و سەربەخۆ و بە شێوەیەکی دروست گەشە بکات، ئەو چوار قۆناغەی کە سیستەمی گەیاندنی وزە پێێیدا تێدەپەڕێت پێویستە یەکبخرێن و بەیەکەوە ببەسترێنەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “لە بەرهەمهێنانی کارەباوە دەست پێدەکات و دواتر لە ڕێگەی هێڵە دەرەکییەکانەوە دەگوازرێتەوە و پاشان دابەشکردنی وزەی کارەبا لەناوچەکاندا کە لەگرنگترین کارەکانە ئەنجام بدرێت.”

سەعد وتیشی ” ئەگەر کارەبا بە شێوەیەکی دروست بگاتە هاوڵاتیان بە پەرەپێدانی سیستەمێکی دروست کە قازانج وەربگرێت و ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن دەوڵەتەوە خەرج دەکرێت بۆ ئەم سیستەمە، ئەوا سیستمێکی بەردەوام و پێشکەوتوو بەدەست دەهێنرێت و لەگەڵ تەکنەلۆژیا و کاتەکاندا بەردەوام دەبێت”، ئاماژەی بەوەشکرد،”کێشەی کارەبا لە لەدەستداندایە و بەڕێژەی ٤٠٪ بۆ ۵۰٪ ی بەفیڕۆ دەچێت و لەو ڕێژەیەش خراپی لەشێوازی وەبەرهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنیدا ١٠٪ بۆ ١٥٪ی زیانەکان لەکەرتی کارەبادا پێکدەهێنێت.”

باسی لەوەشکرد، “ئەمڕۆ کێشەی کارەبا لەشێوازی دابەشکردنیدایە، چونکە کارەبا لە وێستگەکانەوە بۆ ماڵەکان بە 220 ڤۆڵت دەچێت، بۆ ئەوەی بگەیت بەو ڕێگایە پێویستت بە جێگیری هەیە لە ڕێگەی سیستەمێکی دابەشکردنی ورد کە هەژماری دانیشتوان و یەکە هاوبەشەکان دەژمێرێت جگە لە دوکانەکان و ئەو سەنتەرانەی کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن”. وتیشی عێراق لەبەردەم گرفتێکی گەورەدایە لە دابەشکردنی کارەبادا بۆڕێکخستنی بڕی ئەو کارەبایەی کە دابەشدەکرێت پێویستی بە چەندین گۆڕەر (محاولة) هەیە لەگەڵ سەرژمێری دانیشتوان لەماوەی داهاتوودا.

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری گەڕانەوە بۆ دەمامک دەکەن
پێشت پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری گەڕانەوە بۆ دەمامک دەکەن
بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهار ئامادە دەکات
دواتر بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهار ئامادە دەکات
ەیوەندیدار