بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهار ئامادە دەکات



لە کاتێکدا شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەسڕە خۆی بۆ لافاوی بەهاری داهاتوو ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەمیر عیدانی، بەڕێوەبەری سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی و چاودێری کەشوهەوا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح داوایکرد لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ ئەو لافاوە بکرێت کە پێشبینی دەکرێت مانگی نیسانی داهاتوو پارێزگای بەسڕە بگرێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت لافاوەکە لە ئێران و سعوودیە و کوەیتەوە بەرەو بەسڕە بچێت، بەڵام بە هۆی بوونی ڕووبار و ئەو ڕێڕەو ئاوییانەی دەچنەوە سەر کەنداو، لافاوەکە کارەسات لە پارێزگاکە دروست ناکات.

بەسڕە لە کاتێکدا خۆی بۆ لافاوی بەهاری داهاتوو ئاامدە دەکات، کە لە هەینی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی ژیانەوەی بەشێکی زۆر لە کانیاو و تاڤگەکان.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەمڕۆوە کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

بەهۆی خراپی لەدابەشکردنیدا ٥٠٪ی وزەی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت
پێشت بەهۆی خراپی لەدابەشکردنیدا ٥٠٪ی وزەی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت
ناوی چوار کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت
دواتر ناوی چوار کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار