پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری گەڕانەوە بۆ دەمامک دەکەن



بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی و گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا مەترسییەکانی زیاتر کردووە، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری گەڕانەوە دەدەن بۆ بەستنی دەمامک.

بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی ئەنفلۆنزای وەرزی لە سەرانسەری جیهان و بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای JN.1، پزیشکەکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە بگەڕێنەوە بۆ بەستنی دەمامک، بەتایبەتی لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.

ڤیتالی زڤێرێڤ، توێژەر لە پەیمانگایەکی ڕووسی، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ڕووسیای کرد کە لەکاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا لە شوێنە داخراوەکاندا چاوپۆشی لە بەکارهێنانی دەمامکی پزیشکی نەکەن، بەمەبەستی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا و ئەو ڤایرۆسانەی لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەگوازرێنەوە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی دەزگای پاراستنی بەکاربەران لە ١٩ی کانوونی دووەمدا ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی توندی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەنفلۆنزا لە ڕووسیا لە گەشەکردندایە، ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ماوەی یەک هەفتەدا بۆ ٪٦.٥ بەرزبووەوە.

ڤیتالی زڤێرێڤ، ڕاگەیاندووە، ئاهەنگی سەری ساڵ لە شوێنە قەرەباڵغەکان ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسەکە زیاتر دەکات، باشترە دەمامکی پزیشکی بەکاربهێنرێت، چونکە پلەی گەرمی نزم، فشاری دەمار و تێکچوونی بەرگری لەش کاریگەری لەسەر توشبوون هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسە گواستراوەکانی هەناسەدان بەزۆری لە مانگەکانی کانوونی دووەم و یەکدا ڕوودەدات.

وێنە؛ لە کاتی پاککردنەوەی بەفری ڕێگەکاندا کەسێك گیانی لەدەستدا
پێشت وێنە؛ لە کاتی پاککردنەوەی بەفری ڕێگەکاندا کەسێك گیانی لەدەستدا
بەهۆی خراپی لەدابەشکردنیدا ٥٠٪ی وزەی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت
دواتر بەهۆی خراپی لەدابەشکردنیدا ٥٠٪ی وزەی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت
ەیوەندیدار