کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ خوێندکاران: گەر دەتانەوێ لە ئەمریکا بخوێنن پەیوەندیمان پێوە بکەن



کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەکات، گەر دەیانەوێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان درێژە بە خوێندن بدەن پەیوەندییان پێوە بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند ئامادەن ڕاوێژ پێشکەشی ئەو خوێندکارانە بکەن کە خوازیارن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان درێژە بە خوێندن بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە “هیچ کات خەونی بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەبووە؟ پەیوەندی بە ڕاوێژکاری کونسوڵخانە بۆ کاروباری خوێندن لە ئەمریکا بکە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئامانجەکانت بۆ خوێندن لە زانکۆ”.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕاوێژکاریی کونسوڵخانە دەتوانێت یارمەتی خوێندکاران بدات لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن بۆ زانکۆکانی ئەمریکا و یارمەتیشیان دەدات لە دروستکردنی لیستی ئەو زانکۆیانەی کە دەکرێت لێیان بخوێنیت.

کونسوڵخانەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەبارەت بە “چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ ڤیزە بە باشترین شێوە” ڕێنوینی خوێندکاران دەکەن.

هەر خوێندکارێك خوازیارە لەو هاوکارییەی کونسوڵخانەی ئەمریکا سوودمەند بیت، دەتوانێت لەم ئیمەیلەوە پەیوەندییان پیوە بکات.

[email protected]

 

بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروست دەکرێت
پێشت بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروست دەکرێت
بەهای دینار هەڵکشا و تمەن و لیرەش لەبەرامبەر دۆلار دابەزین
دواتر بەهای دینار هەڵکشا و تمەن و لیرەش لەبەرامبەر دۆلار دابەزین
ەیوەندیدار