بەهای دینار هەڵکشا و تمەن و لیرەش لەبەرامبەر دۆلار دابەزین


بەهای دیناری عێراقی بەرزبووەوە و داکشانی تمەن و لیرەی تورکیش لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 152 هەزار دینار دابەزی.

لە لایەکی دیکەشەوە پاشەکشەی دراوی تورکی لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ڕۆژ بە ڕۆژ داکشانی پێوانەیی نوی تۆمار دەکات. ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 915 لیرە.

نزمیی بەهای دراوی ئێرانیش لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە پێنج ملیۆن و 50 هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ خوێندکاران: گەر دەتانەوێ لە ئەمریکا بخوێنن پەیوەندیمان پێوە بکەن
پێشت کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ خوێندکاران: گەر دەتانەوێ لە ئەمریکا بخوێنن پەیوەندیمان پێوە بکەن
زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان بردرا
دواتر زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان بردرا
پەیوەندیدار