داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچە دەکرێت



پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئابووری داوای لە حکومەت کرد ڕێکارەکانی هەموارکردنی یاسای مووچە خێراتر بکات.

یاسر حسەینی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، پێشتر چەندین جار ئەنجومەنی نوێنەران پرسیار و داواكاری رووبەڕووی حكومەت كردووەتەوە دەربارەی سیستمی نوێی مووچە.

ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەیەك بۆ تاوتوێكردنی سیستمی مووچە پێكهێنراوە، بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانی داهاتەکانیان سنووردارە و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان كەمە”.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە حکومەت کردووە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی خێراتر بکات بەمەبەستی دەرچوواندن و پەسەندكردنی بڕیارەكە، چونکە لایەنی دارایی لەخۆدەگرێت و دەبێتە هۆی ئاسانكردنی دۆخی ژیانی ئەو کەسانی کە داهاتیان کەمە.

دووپاتیشیكردەوە، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە پێشنیاری هیچ بڕیار، یاسا یان پێشنیازە یاسایەك بۆ حكومەت بكات كە لایەنی دارایی لەخۆبگرێت، بۆیە پێویستە داخوازییەكان لە حكومەت چڕبكرێنەوە بۆ خێراکردنی ڕیکارەکان و كۆتاییهێنان بە كاری لیژنەی تایبەت بە هەمواری سیستمی مووچە، دواتریش هەنگاوی پێویست بۆ رێوشوێنەكانی پەیوەست بە بڕیارەكە بگیرێتەبەر.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاند، سیستمی نوێی مووچە بۆ تێپەڕاندنی پێویستی بە سازانی سیاسییە.

وتیشی، “سیستمەكە تاوتوێی پرسی مووچە دەكات بە دوو ئاراستە، یەكەمیان زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بە لەبەرچاوگرتنی بژێویی ژیان، دووەم گۆڕینی مووچە زۆرەكان، بەتایبەتی ئەوانەی بە چەند یاسایەك لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە دەرچوون.

 

باڵیۆزی ئەمریکا  و عەممار حەکیم لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان ڕێککەوتن
پێشت باڵیۆزی ئەمریکا  و عەممار حەکیم لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان ڕێککەوتن
مامۆستایەکی ئاینی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا
دواتر مامۆستایەکی ئاینی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا
ەیوەندیدار