مامۆستایەکی ئاینی بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا



ئیبراهیم سەلیمی، مامۆستای ئاینیی و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن لقی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شاری ئورمیە، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سه‌پێنرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی ڕابردوودا مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی پێشنوێژی مزگەوتی “چوار یار نەبی” لە شاری پیرانشار، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سه‌پێنراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو مامۆستا ئایینییە کوردە بە تۆمەتی پشتیوانی لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردوو، سزا دراوە.

ئەو هاوڵاتییە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە پیرانشار دەستبەسەرکراوە و ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

هاوکات چوار مامۆستای ئایینیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لە ماوەی ئەم مانگەدا بە ناوەکانی شەریف مەحمودپور، سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەمالەدین واژی و یونس نەوخاە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، بە کۆی گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سه‌پێنرا.

داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچە دەکرێت
پێشت داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچە دەکرێت
بازاڕێکی دیکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزان کرایەوە
دواتر بازاڕێکی دیکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە نرخی هەرزان کرایەوە
ەیوەندیدار