باڵیۆزی ئەمریکا  و عەممار حەکیم لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان ڕێککەوتن



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد و گفتوگۆی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان کرد.

ئێلینا ڕۆمانسکی ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ عەممار حەکیم گفتوگۆی هێرشی سەر بنکە سەربازی و دامەزراوە ئەمریکییەکانمان لە عێراق کرد و ڕێککەوتین لەسەر کۆتایی هێنان و راگرتنی هێرشەکان.

باسی لەوەشکردووە، دوێنێ گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ حەکیم و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڤیکتۆریا نولاند بەڕێوەچوو کە تیایدا ڕێککەوتین لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق و زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەزە و پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

یەکەم هاووڵاتی سۆران پاسپۆرتی بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەرگرت
پێشت یەکەم هاووڵاتی سۆران پاسپۆرتی بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەرگرت
داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچە دەکرێت
دواتر داوای هەموارکردنەوەی یاسای مووچە دەکرێت
ەیوەندیدار