وەزارەتی کارەبا بڕیاری لەبارەی کارەباوە دەرکرد



کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ، بڕیاری لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لەدابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان دا.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لەدابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا، و بڕیار بۆ کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا

ڕوونیشیکردۆتەوە، لێژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبای ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە.

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ 3400 مێگاوات بەرز کردووتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی 6000 مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.

“دەرچون بگۆڕن بە سەرکەوتن ، هەڵمەتە ناشیرینەکانتان دژی یەکتر ڕابگرن”
پێشت “دەرچون بگۆڕن بە سەرکەوتن ، هەڵمەتە ناشیرینەکانتان دژی یەکتر ڕابگرن”
کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە
دواتر کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار