کۆمسیۆن ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوتا بوونی ئەنجامی دەنگەکانی بە شێوەی دەستری و ئەلکترۆنی پشتڕاستکردەوە.

ئەمرۆ سێ شەممە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان، کە ئامێرەکانى دەنگدان ئەژماریان کردووە، لەگەڵ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان هاوتان و گۆرانکارییان تێدا نییە.

راشیگەیاند، پرۆسەى بەراوردی ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان و ژماردنی دەستییان تەواو بووە، کە هاوتا بوون، ئێستاش بەراوردى ئەنجامى ئۆنلاین و میمۆرى ناو ئامێرەکان دەکەین، بزانین ئەوانیش هاوتان.

ئاشکراشیکرد، تا کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی بەراوردکارییەکانی ئەنجامەکان تەواو دەبێت و دواى ئەوە ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین.

رۆژى دوو شەممە لە 15 پارێزگاى عێراق هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بەرێوەچوو، ئەوەش دواى 10 ساڵ لە بەرێوەنەچوونى ئەو هەڵبژاردنە.

وەزارەتی کارەبا بڕیاری لەبارەی کارەباوە دەرکرد
پێشت وەزارەتی کارەبا بڕیاری لەبارەی کارەباوە دەرکرد
عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی چەند پلە باڵایەکی دەرکرد
دواتر عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی چەند پلە باڵایەکی دەرکرد
ەیوەندیدار