شاخەوان عەبدوڵا: بچن بۆ دەنگدان و هەواڵی هاککردنی ئامێرەکان ناڕاستە



جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کوردانی کەرکووك هاندەدات بچن بۆ دەنگدان و دەشێڵێت دەنگۆی هاککردنی ئامێرەکانی دەنگدان ڕاست نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ کەرکووکییەکان و دەنگدان کۆتایی بە نەهامەتی و داگیرکردنی زەوی و گەندەڵی و نادادپەروەری و نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەکەدا دەهێنێت.

جەختیشیکردەوە لەوەی زۆر گرنگە ئەمڕۆ کوردانی کەرکووك بە دەنگەکانیان ناسنامەی شارەکە بپارێزن و وتیشی: دەنگەکانیان هیچی کەمتر نییە لەو فیشەکانەی بەڕووی داعشدا دەمانتەقاندن.

شاخەوان عەبدوڵا دووپاتیشیکردەوە کە بە پێچەوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە، یەك کورسیش بۆ کورد لە ئەنجوومەنی پارێزگادا گرنگە بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووك دەستنیشان بکرێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باسیان لە هاککردنی هەندێك ئامێری دەنگدان دەکرد، شاخەوان عەبدوڵا جەختیکردەوە کە ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن و ئامانج لێیان سارکردنەوەی دەنگدەرانە.

هەلی دامەزراندن لەوەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندرا
پێشت هەلی دامەزراندن لەوەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندرا
ئیسرائیل دیوارێک لەژێر زەوی نێوان میسر و غەززە دروست دەکات
دواتر ئیسرائیل دیوارێک لەژێر زەوی نێوان میسر و غەززە دروست دەکات
ەیوەندیدار