ئیسرائیل دیوارێک لەژێر زەوی نێوان میسر و غەززە دروست دەکات



ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیسرائیل لەپلانیدایە دیوارێک لەژێر زەوی سنووری نێوان کەرتی غەززە و میسر دروست بکات وەک ڕێگرییەک لە دروستکردنی تونێل لەو ناوچانەدا.

ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل لەزاری بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیلەوە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەکردووە، میسرییەکان لەوەتێدەگەن کە ناوچەکە پێویستی بە پاراستنی ئاسایشی زیاترە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان جەنگ دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە بەتایبەتی دوای هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل بۆسەر خان یونس، شوجاعیە، جبالیا و کۆمەڵگەکانی ئاوارەکان لەناوەڕاستی کەرتی غەززە.

چاوەڕوان دەکرێت ڕێگای نووری نێوان میسر و کەرتی غەززە و داخستنی بۆ ماوەیەکی کاتی بێت و دواتر هەموو کەرەستەکانیان لە میسرەوە پێ بگات و هەندێکیان پشکنینیان بۆ بکرێت، چارەسەرکردنی ئەم بابەتەش لەوانەیە پێویست بە کۆبونەوەی نێوان هەریەکە لە ئیسرائیل و ئەمریکا و میسر بکات.

بابەتێکی دیکەی گرنگ کە ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت “ناوچەی ئاسایش” بوو، یان ناوچەی ئەمنی، کە دەبێت بەشێکی گرنگی ڕێککەوتنەکە بێت لە ڕۆژی دوای جەنگ لە کەرتی غەززە. ئەم ناوچەیە نزیکەی کیلۆمەترێک لە سنووری کەرتی غەزەوە دوورە لەگەڵ میسر کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا نییە، بەڵام بۆ پاراستنی دانیشتوانی باشوور پێویستە.

شاخەوان عەبدوڵا: بچن بۆ دەنگدان و هەواڵی هاککردنی ئامێرەکان ناڕاستە
پێشت شاخەوان عەبدوڵا: بچن بۆ دەنگدان و هەواڵی هاککردنی ئامێرەکان ناڕاستە
تاوانبارێك دەستگیرکرا کە بە چەند تاوانێکی جیاواز فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو
دواتر تاوانبارێك دەستگیرکرا کە بە چەند تاوانێکی جیاواز فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو
ەیوەندیدار