ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆكاری داخستنی دەرمانخانەیەك لە سلێمانی ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەو دەرمانخانەیەك دادەخرێت.

د. ئاریان عومەر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، بەهۆی پابەندنەبونی بە مەرج و رێنماییەكان كارنەكردن بە‌ سیستمی تەندروستی، دەرمانخانەی (هایما) لە گەڕەكی سەروەری شاری سلێمانی داخرا.

دەشڵێت:”لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی هایما، دەركەوتووە بڕێكی زۆر دەرمانی ماوە بە سەرچوو لە شوێنەكەیدا هەیە و خاوەنەكەشی پسپۆڕی لەبواری دەرمانسازیدا نییە،‌ كە مەترسی پێدانی دەرمانی هەڵە بە‌ نەخۆشی لێدەكرێت، هەروەها پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا”.

راشیگەیاندووە، خاوەنەكەی بەنیازبووە دەرمانە بەسەرچوەكان بەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گەڕەكەكە ساخ بكاتەوە بەبێ رەچاوكردنی زیانی دەرمانەكە بۆسەر تەندروستی نەخۆشەكان.
ئاشكراشیكردووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەرمانخانەكە دادەخرا و خاوەنەكەشی ڕێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشی تەندروستی داوای لە هاوڵاتیان كرد، لەكاتی كڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە‌ بەرواری دروستكردن و بەسەرچونەكەی، لەكاتی هەبونی دەرمانی‌ بەسەرچودا لیژنەهاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

 

کوردستان

لە (خەڵك)ەوە دەنگۆی دەستگیركردنی پارێزگاری كەركوك ڕەتدەكرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەواڵێك ڕەتدەكاتەوە، كە لە زاری ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بە هەوڵی دەستكیركردنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت كراوە لەلایەن مەفزەرەكانی پۆلیسی نەزاهەی كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵەی لە زاری ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە ئاماژەی بە هەوڵی دەستگیركردنی ڕاكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت كردووە، دوورە لە ڕاستییەوە”.

ئەحمەد عەسكەری وتی، “ئەمڕۆ دەوامم نەكردووە و نەچومەتە ئەنجومەنی پارێزگا تا زانیارییەكی وەها بە میدیاكان ڕابگەیەنم، باشتر وابوو ئەو میدیایانە لەبری بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە، پەیوەندییان بە پۆلیسەوە بكردایە بۆ تەئكیدبوونی زیاتر، بەڵام لەخۆیانەوە بەبێ‌ پشتبەستن بە ئیتیكەكانی ڕۆژنامەوانی، هەواڵەكەیان داڕشتووە و بە ناوی منەوە بڵاویانكردۆتەوە”.

پێشتر چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ناوخۆیی هەرێم لە زاری ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڵاویانكردەوە، كە “ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی كانوونی یەكەمی 2018، مەفرەزەیەكی پۆلیسی نەزاهەی كەركوك بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هاتونەتە ناو بینای پارێزگا، بەڵام پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت لە بەغدابووە و لە دەوام نەبووە”، هەر لە زاری ئەوەوە، هۆكاریی هەوڵی دەستگیركردنەكەی بۆ “تێوەگلانی جبوری لە دۆسێكانی گەندەڵیدا”، گەڕاندبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كرد.

نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ڕایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-12-2018 كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی دانوسكاری ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدانیشتنێكی دۆستانەدا، كە بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند بە گشتی و بە تایبەتی كێشەكانی شاری كەركووك و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نوێ و بونیادنانی بنەماكانی حكومەتی شەڕاكەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانیدا، بەجۆرێك كە ببێتە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خێزانێكی سیدەكان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
داڕمانی گردێك مەترسی لەسەر ژیانی خێزانێك دروست دەكات

خەڵك- نزار مستەفا
لەئەنجامی باران بارینی زۆر و داڕمانی گردێك لە گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان، مەترسی لەسەر ڕوخانی خانوو و ماڵی هاوڵاتیەك دروست كردووە.

سەفین سەدرەدین، دانیشتویی گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری باران بارین و داڕمانی گردێك لە پشت خانوەكەم، ژیانمان لە مەترسیدایە.

وتیشی، “داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار و خێرخوازان بەهاناوەمان بێن و جگەلە مەترسی ڕوخانی خانوەكەمان، ژیانی خۆم و منداڵەكانم لە مەترسیدایە”.

لەماوەی پاییزی ئەمساڵدا چەندین شەپۆلی باران و لافاو ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەند پڕدێك ڕووخان و ڕیچگای چەندین ناوچە گیرا و ئاویش چۆتە چەندین ماڵەوە و زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین